پەرلەمانتاری هودا پار: پێویستە سەهیۆنییەکانی خاوەن دوو هاوڵاتی لە تورکیا دەربکرێن

شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب وتی، "پێویستە سەهیۆنییەکانی خاوەن دوو هاوڵاتی لە تورکی دەربکرێن. ئێمە ئەو نامانەوێت ئەو سەهیۆنییانەی بەشداریان لە جینۆساید کردوون لە نێوانمان بن."
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر لە عەنتاب وتارێکی پێشکەش کرد.
شاهزادە دەمیر لەبارەی شەڕی رزگاری عەنتاب لە دژی داگیرکەران وتی، "ئێوە بە شەهیددانەوەی ٦ هەزار و ٣١٧ کەس شارەکەتان رادەستی کافرەکان نەکرد."
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە رووداوەکانی غەززە جیاواز لە دۆخی ئوممەت نییە و وتی، "گەمارۆدانی غەززە گەمارۆدانی ئوممەتە. ئەمڕۆ دەستی ئوممەت بەستراوەتەوە. ٥٧ وڵاتی ئیسلامی هەن، بەڵام هیچیان ناتوانن غەززە بپارێزن. چونکە سەرکردەکانیان لە ژێر کۆنترۆڵی ئیمپریالیستەکاندان. جێهێشتنی غەززە بە تەنیا وێنەی داڕمانی ئوممەتە."
"قودس ناتوانرێت لە پێناو بەرژەوەندی وڵات بفرۆشرێت"
دەمیر لە بەردەوامی وتارەکەی بە توندی ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر بێ دەنگی ئوممەت و وتی، "ئەمڕۆ دەسەڵاتدارانی وڵاتانی ئیسلامی ڕێگەمان پێنادەن بەرگری لە غەززە بکەین. بۆ چێ؟ چونکە تەسلیمی سەهیۆنیزم و ئیمپریالیزم بوون. هەمیشە غەززە بە تەنیا بەجێدەهێڵن و دەڵێن 'لە بەرژەوەندی باڵای دەوڵەتدا نییە'. بۆ خاتری خوا چۆن تەحەمول دەکرێت بە دیلێتی مزگەوتی ئەقسا بەناوی بەرژەوەندی وڵاتەوە؟ بەڵام پێغەمبەری خوا (د.خ) هەرگیز تەسلیمی نەکرد و کەمترخەمی نیشان نەدا."
دەمیر ئاماژەی بەوە کرد کە دەبێت رووحی بەرخۆدانی رسول الله پێشان بدرێت و وتی، "ئەمڕۆ بەرگریکردن لە غەززە واتە بەرگریکردن لە پێغەمبەری خوا. جێهێشتنی غەززە بە تەنیا خیانەتە."
"ئێمە پڕۆژە یاساکەمان پێشکەشی پەرلەمان کرد: پێویستە سەهیۆنییەکانی خاوەن دوو هاوڵاتی لە تورکیا دەربکرێن!"
شاهزادە دەمیر لە بەردەوامی باس لە پڕۆژە یاسای هودا پار کرد کە پێشکەشی پەرلەمان کردوون بۆ ئەوەی سەهیۆنییەکانی هاوڵاتیی تورکیا سزا بدرێن و وتی، "براکانم هێشتا سەهیۆنییەکان لە ناو ئێمەدا لە تورکیا هەن! ئێمە ئەم کەسانەمان ناوێت کە هاوبەشن لە جینۆسایدەکەدا و ناڕاستەوخۆ پشتگیری لە کوشتنی کۆرپەکانی غەززە دەکەن. وەک هودا پار چەند مانگێک لەمەوبەر پڕۆژە یاسایەکمان پێشکەش بە پەرلەمان کرد. دەڵێین؛ پێویستە ڕەگەزنامەی ئەو کەسانە هەڵبوەشێنرێتەوە کە لە یەک کاتدا هاوڵاتی تورکیا و رژێمی سەهیۆنین! ئێمە لێرەدا بانگەوازی خۆمان دووپات دەکەینەوە: ئێمە نامانەوێت سەهیۆنییەکان لە نێو خۆماندا بن! ئەم پێشنیازە پێویستە بە زووترین کات ببێتە یاسا."
"پاراستنی غەززە فەرزە، لەدوامانەوە وەبالە"
دەمیر لە کۆتاییدا وتارەکەیدا بانگێشتی ئوممەت کرد و وتی، "بەرگریکردن لە غەززە تەنها ئەرکی غەززییەکان نییە. ئەمە ئەو فەرزەیە کە هەریەکەمان لە سەر شانە. بانگەوازێک بۆ جیهاد کرا. ئەگەر نەتوانین بە شێوەیەکی شەخسیی بچین، دەبێت لە شوێنی خۆمان بە بایکۆت، لە مەیدانەکان، بە فشار موجادەلە بکەین. تا سەهیۆنیزم لە ناو نەبرێتەوە، کەس ناتوانێت لەو بەرپرسیارێتییە ڕزگاری بێت. ئەگینا ئێمەش بەرپرسیار دەبین لەو زوڵمەی کە ڕوودەدات."
دەمیر لە کۆتاییدا بانگێشتی کرد کە مەیدانەکان پڕ بکرێنەوە و وتی، "با غەززە هەموو کاتێک لە ڕۆژەڤمان بێت. مەیدانەکان بەجێ نەهێڵن. ئەمە پێویستیێکی ئەڤینی پێغەمبەری خودایە."
بەرنامەکە بە پێشکەشکردنی سروودەکان بەردەوام بوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری هودا پار وتی، "ئەڤینی پێغەمبەر هیچ بەربەستێک ناناسێت. ئەگەر بەفریش ببارێت، ئەگەر بارانیش ببارێت، ئەگەر زۆر گەرمیش بێت، گەلەکەمان بۆ ناوی پێغەمبەر مەیدانەکان پڕ دەکەن."
مەلا عوسمان تەیفور ئەندامی إتحاد العلماء لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولود لە باتمان وتی، "بەرخۆدانی مومینەکان و مسوڵمانان لە فەلەستین لە ژیاننامەی موحەممەدییەوە ئیلهام وەرگرتووە. لە بەرامبەر دڕندەترین و زاڵمترین و بکوژترینەکانی مرۆڤایەتیدا بەرخۆدانێکی موحەممەدی نیشان دەدەن."
بەرنامەکانی مەولود لە باتمان و عەنتاب کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر رێکخرابوون بە خوێندنی پەیامی مەولود کۆتایی هات.